هاتوچۆی سلێمانی خێرایی کامێرەی خاڵ بۆ خاڵی نێوان تاسڵوجە بۆ چەمچەماڵی دیاری کرد، کە وا بڕیارە سبەی چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەم، بە شێوەیەکی فەرمی بکەوێتە کار و هەر سەرپێچیەک تۆمار بکات.
خێرایی ڕێگەپێدراو لە ڕێگەی تاسڵوجە – بانی مەقان بەم شێوازەیە:
پردی تاسڵوجە – بازگەی تاسڵوجە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
بازگەی تاسڵوجە – کانی شەیتان ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
کانی شەیتان – تەکیە ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
ئاستی تەکیە ٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
لە دوای تەکیەوە بۆ چەمچەماڵ ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
چەمچەماڵ- بانی مەقان ٨٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.