بە گوژمەی زیاتر لە 384 مليۆن دینار، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنى بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە لە بەردەم بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین

 

لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بە گوژمەی زیاتر لە ( 384 ملیۆن دینار ) له‌سه‌ر داهاتی‌ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی‌ هه‌ولێر، دەستکرا بە پڕۆژەى دروستکردنی بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە، كه‌ ڕەچاووی خاوه‌ن پێداویستییە تایبه‌تییەکانیش كراوه‌ و ده‌توانن به‌سه‌ریدا بپه‌ڕنه‌وه‌.

جێگەى باسە، له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا جگە لەم پردە چه‌ندین پردی‌ دیکەى په‌ڕینه‌وه‌ی‌ پیاده‌ له‌ هه‌ولێرى پایتەخت دروست كراون.