ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە چەند فەرمانێکی وەزاریدا، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجکردنی  گوژمەی(1,332,186,821)دینار لەسەر ڕێژەکانی (15٪) و (100٪)ی داهاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەمەبەستی جێبەجێکردن و تەواوکردنی چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە چەند شوێنێکی شاری هەولێر.
ناوی پڕۆژەکان:
– پڕۆژەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکی مەریوان، کەرتی 8ی حەسارۆک.
– قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام لە کۆمەڵگەی کۆگاکان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش.
– نۆژەنکردنەوە و کۆنکرێتکردنی چەند شەقامێک لە تەنیشت قوتابخانەکانی مەهاباد، قەرەقۆینلۆ، سوڵتان موزەفەر لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی سێ.
– جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی ژمارەیەک شەقام لە قەرەبووی تۆبزاوە.
– جێبەجێکردنی پلانی پڕۆژەکانی ماستەرپلانی هەولێر لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر.