سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەفین دزەیی: ئامانجی حکوومەتی کوردستان و سەرۆک وەزیران فەرەچەشنکردنی ئابوورییە

دووشەممە 25ـی تشرینی دووەمی 2024، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی ڕۆژی نیشتمانی نەمسا گوتی: بڕوامان وایە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەرەو پێشچوون و دەکرێت پێشوەچوونی زیاتریش هەبێت.
سەفین دزەیی گوتی: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ نەمسا بەهێزن، بڕوامان وایە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە بەرەو پێشەوەچوونە و دەکرێت پێشوەچوونی زیاتریش هەبێت، گوتیشی: سوپاس بۆ سەردانەکەی وەزیر لەگەڵ بازرگانانی نەمسا لە ساڵی ڕابردوو، ئەمە دەستپێکێک بوو بۆ بوونیاتنانی پەیوەندیی بازرگانیی، نەوەک بە تەنها پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و سیاسی.
سەفین دزەیی گوتی: ئامانجی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران فەرەچەشنکردنی ئابوورییە، ئێمە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ وڵاتانی دۆست هەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرینی لەسەر ئابووری هەیە