ئەمڕۆ بە فەرمی بەرێوەبەری نوێی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دەستبەکار بوو.

ئەمڕۆ دووشەممە بە فەرمی بەرێوەبەری نوێی بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر دەستبەکار بوو.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان واژۆی فەرمانێکی وزاری کرد بۆ گواستنەوەی راژەی ئەندازیار سروە یاسین محەمەد ئەحمەد لە میلاکی پارێزگای هەولێر بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆ/ بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر و دانانی بە بەرێوەبەری بەشی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر.

لە دیدارێكدا وەزیری ناوخۆ پیرۆزبایی لە ئەندازیار سروە یاسین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێی بۆ خواست.

دانانی ئەندازیار سروە یاسین لەو پۆستە لە رۆژی تایبەت بە راگەیاندنی هەڵمەتی نیشتیمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و رۆل بەخشین بە خانمان بۆ سەکردایەتیکردن لە چوارچێوەی پابەندێتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کاری بڕیاری 1325ی نەتەوەیەکگرتووەکان تایبەت بە (ئافرەت، ئاشتی، ئاسایش) دێت.