ئەمڕۆ دووشەممە ، بە ئامادەبوونی د.ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەبەشداری جێگری کونسڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر و نوێنەری وەزیری پەروەردەی حكومەتی فیدراڵ و ژمارەیەکی تر لە سەرۆکی زانکۆکان و بەرپرسانی دیکەی پەروەردەیی و 300 بەرپرس و كەسایەتی و شارەزایانی پەروەردەی لە کوردستان و عێراق، چوارەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ پەروەردە و فێركردن “ئای سی ئی تی” 2024، لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.
کۆنفڕانسەکە، کە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ئامانج تێیدا پێشخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنە لە قوتابخانەکانی هەرێمی كوردستان و عێراق و بەرزكردنەوەی ئاستی لێهاتوویی مامۆستایان و لێك نزیككردنەوەی پسپۆڕانی پەروەردەیی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.