لە هەولێر .. حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونى، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و سەفین دزەیی، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و کونسڵ و نێردەی وڵاتان و پارێزگاری شاری ووچى پۆڵەندا و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسان و پیاوانى کار، لە پیشانگای نێودەوڵەتیی ھەولێری پایتەخت بە بەشدارى ( 19 ) وڵات و ( 410 ) کۆمپانیای بازرگانی و وەبەرهێنەری کشتوکاڵی و پیشەسازی خۆراک و ئاژەڵداری بیانی و ناوخۆیی حەوتەمین پیشانگای نێودەوڵەتی کشتوکاڵ و پیشەسازی خۆراک کرایەوە.

ئامانج لە كردنەوەی پیشانگاکە، زیاتر ئاشناکردنی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان و جوتیاران و خاوەن پڕۆژەکان و پەرەپێدانی جوڵەی بازرگانی و پیشەسازی کشتوکاڵییە لە هەرێمی کوردستان و ناساندنی بەرهەمە ناوخۆییەكانە بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و ئەو هاوڵاتیە بیانیانەی كە سەردانی ئەم پێشانگایە دەكەن، بڕیارە پیشانگاکە بۆ ماوەی (3) رۆژ بەردەوام بێت.