وه‌زاره‌تی پلاندانان: 30ـی ئەم مانگە قۆناغی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات

وه‌زراه‌تی پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغی سێیه‌می سه‌رژمێری گشتی ئاشكرا كرد و راگه‌یاند، ئەو هاوڵاتیانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە قۆناخی کۆتاییەدا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زارتی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشەممە بەرواری25ی11ی2024 خولی راهێنان بۆ سەرجەم بژمێرەکان لە سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیدارە سه‌ربه‌خۆیه‌كان دەکرێتەوە و لەبارەی چۆنییەتی پڕکردنەوەی فۆرمی سەرژمێری و پێدانی زانیاری بە هاووڵاتییان، راهێنانیان پێدەدرێت.

ئاماژه‌ی‌ به‌وشكردووه‌، خولەکە 5 رۆژ دەخایەنێت و هاوكات رێكه‌وتی 30ی ئەم مانگە  قۆناغی کۆتایی پڕۆسەی سەرژمێری دەستپێدەکات.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئەو هاوڵاتیانەی تاوەکو ئێستا بە هەر هۆکارێک بێت نەیانتوانیوە لە ڕۆژانی حه‌ڤده‌ تاوه‌كو بیست و دووی مانگ ناوی خۆیان تۆمار بکەن، لە قۆناخی کۆتاییەدا دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن.