وەزیری ئاوەدانکردنەوە:9000 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر کەمدەرامەتان دابەش دەکەین

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: وەزارەتەکەیان نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی هەیە بۆ ئەوەی بەسەر هەژار و کەمدەرامەتەکانی دابەش بکات، بەشێکیان تەواو کراون و بەشێکیشیان هێشتا تەواو نەکراون.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی هەرێمی کوردستان دەڵێت: بڕیاریان داوە سەرجەم یەکەکان دابەش بکەن بەسەر کەمدەرامەتەکان، ناوی ئەو کەسانەی شایستەن پشتڕاست کراونەتەوە و نێردراون بۆ پارێزگە و ئیدارە سەربەخۆکان، لەکاتی پەسەندکردنی ناوەکان ئەو یەکانە دەبنە مۆڵکی ئەو کەسانەی شایستەن.