یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

لە رووداوێکی سەختی هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین لەنێوان هەردوو گوندی شێرەوەن و تۆپ عەسکەر رووداوێكی سەختی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت ڕووی دا، هەر لە شوێنی رووداوەكە شوفێری یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان گیانی لەدەستدابوو و هەروەها 3 كەسی دیكەش بە سەختی بریندار ببوون.

هەرسێ بریندارەكە بە مەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە كەلار كران.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان كەمێك پێش ئێستا رایگەیاند، بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە، دوو لە بریندارەكان گیانیان لەدەست دا.

ئەو دوو بریندارەی كەمێك پێش ئێستا گیانیان لەدەست دا، لە دایكبووی ساڵانی 1951 و 1979 بوون، ئەو كەسەش كە لە شوێنی رووداوەكە گیانی لەدەستدابوو لەدایكبووی ساڵی 2002 بوو.