ئەمڕۆ یەكشەممە، 24-11-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گشتاندنی دارایی ژمارە (9) ی ساڵی ( 2024)ـی تایبەت بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست؛ ئاراستەی دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان کرد.
بەپێی گشتاندنەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی، فەرمانبەری گرێبەست دەبێت سێ ساڵ زیاتر خزمەتی هەبێت بۆ ئەوەی ببێتە فەرمانبەری هەمیشەیی