لەگوندەکانی پەڵکانە و شناغەی سنووری سەرگەڕان، دوو جووتیاری کورد لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران
دەشتی ئاغا یەکێک لەدەستگیرکراوەکان بە کەناڵەکانی ڕاگەیاند، “هێزێکی سوپای عێراق بە ئۆتۆمبێلی سەربازییەوە لە ماڵی خۆم لە پەڵکانە هەڵیانکوتایە سەرم و بەبیانووی ئەوەی زەوییەکەم کێڵاوە دەستگیریانکردم”.
دەشتی ئاغا گوتیشی: “ئێستا لە بنکەی پۆلیسی سەرگەران لەگەڵ جووتیارێکی دیکەی شناغە بەناوی فەرمان لێکۆڵینەوەمان لەگەڵ دەکرێت”.
باسی لەوەش کرد، “بیانووی دەستگیرکردنمان ناڕەوا و نایاساییە و زەوییەکانم هەموویان تاپۆیان هەیە و ئیشی سوپا نییە بێتەسەرمان، داواشی لە بەرپرسانی کورد کرد دەستێوەردان بکەن و کۆتایی بەو ستەم و زۆریەی سەر جووتیارانی کورد بهێنن، بەتایبەت ئيستا کە وەرزی تۆوکردن و کاری کشتوکاڵییەکە بژێوی ژیانمان لەسەرییەتی”.