بڕیارە ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەکەشدا کۆمیسیۆن ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەند بکات.
بەپێی لیدوانێکی میدیایی، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئەگەری زۆرەوە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ بەڕێوەدەچێت بۆ پەسەند کردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمەش دوای ئەوە دێت بە نووسراوی فەرمی دەستەی دادوەری سەرجەم تانە و سکاڵای لایەنە سیاسییەکانی یەکلایی کردەوە و داوای لە کۆمیسیۆن کرد بڕیار بدات بۆ پەسەند کردنی ئەنجامەکان.