شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی هەولێر

بەڕێزان/ سەرنووسەر و ستافی بەڕێوەبردن و کارمەندانی ڕۆژنامەی (هەولــــێر)

بەبۆنەی (١٩)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی (هەولــــێر) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و خوێنەرانی هێژای ڕۆژنامەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر بنێن.

ڕۆژنامەی (هەولـــێر) ڕۆڵ و جێدەستی دیارە لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردی.

لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆمان بۆ بەرەوپێشچوونی ڕۆژنامەی (هەولـــێر) دووپات دەکەینەوە و، هیوادارین وەکوو هەمیشە لە ئاستی ئەرکە گرنگەکەتان و خواست و داواکاریی هاووڵاتیان بن.

هەر سەرکەوتوو بن.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ی نۆڤــێمبەری ٢٠٢٤