هونەرمەند “زاهیر عەبدوڵڵا” کۆچی دوایی کرد

ئەمڕۆ هونەرمەندی بواری سینەما و شانۆ “زاهیر عەبدوڵڵا” بەهۆی سەختی نەخۆشییەکەیەوە کۆچی دوایی کرد. 

ئەمڕۆ شەممە 23ـی تشرینی دووەمی 2024، شیرین سابیر، هاوژینی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا،  ڕایگەیاند: دوای ململانێکی توند لەگەڵ نەخۆشیە سەختەکەی کە شێرپەنجە بوو ئەمڕۆ هاوسەرەکەم گیانی لەدەست دا.

ئاماژەی بەوە دا، تەرمی هاوسەرەکەی لە گۆڕستانی کەسنەزان بەخاک دەسپێردرێت.

ڕۆژی یەکشەممە 3ـی تشرینی دووەمی 2024، شیرین سابیر، هاوژینی هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاندبوو: کە جارێکی دیکە دۆخی تەندروسیی هونەرمەند تێک چووە و پزیشک وای پێ باش بوو بیهێنینەوە ماڵەوە، چونکە هیچ چارەسەرییەک بۆ نەخۆشییەکەی نییە.

لە 27ـی حوزەیرانی ئەم ساڵ هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا ، بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی وڵاتی تورکیا کرا و نەشتەرگەریی بۆ کرا، دواتر گەڕایەوە هەرێمی کوردستان.