ڕۆژی هەینی 22ی تشرینی دووەمی 2024 لە پەراوێزی پێنجەمین کۆڕبەندی ئاسایش و ئاشتی لە زانکۆی ئەمریکی لە شاری دهۆک، سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ بەڕێز ئەحمەد داوود ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری تورکیا کۆبوویەوە.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی دوایین پێشهات و ئاڵنگارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی ئاڵوگۆڕکران و مەترسییەکانی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر و ڕێکارەکان بۆ باشترکردنی پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش پاراستنی ئارامی لە ناوچەکە گفتووگۆیان لە بارەوە کرا