ئەحمەد داوودئۆغلوو، گەیشتە هەولێری پایتەخت

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.11.21، ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئێرمان تۆبجو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر و د.عەبدولسەلام، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیران، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، پێشوازیانکرد لە ئەحمەد داوودئۆغلوو، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، کە بڕیارە بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک.

جێگەی باسە، بەیانی ڕۆژی هەینی، 22-11-2024، پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات و تاکوو ڕۆژی یەکشەممە، 24-11-2024، بەبەشداری نزیکەی 124 کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەردەوام دەبێت.