پێویسته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر پاداشتی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر بدرێته‌وه‌

ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی 19.11.2024 پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو به‌ ئاماده‌بوونی هێمن قادر و مه‌سعود كاره‌ش جێگرانی پارێزگارو ئیكره‌م ئەحمەد یاریده‌ده‌ری پارێزگار له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازیان له‌ ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی شازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێران و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنووری لقی شازده‌ی پارتی كرد.
له‌ دانیشتنه‌كه‌دا ئاری نانه‌كه‌لی به‌رپرسی لقی شازده‌ به‌ناوی كارگێران و به‌رپرسی ناوچه‌كانی سنووری لقی شازده‌ی پارتی سوپاسی پارێزگارو تیمی پارێزگای هه‌ولێریان كرد بۆ ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ و دووپاتیان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی زیاترو خزمه‌تكردنی سنووری چالاكی لقی شازده‌ كرده‌وه‌.
پارێزگاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ به‌خێرهاتنی ستافی لق و ناوچه‌كانی لقی شازده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه”‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌مووان به‌ حیزب و حكومه‌ت له‌ خزمه‌تی شاری هه‌ولێرو خه‌ڵكی هه‌ولێر بن” واته‌ به‌ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پاداشتیان بدرێته‌وه‌، چونكه‌ هه‌ڵوێست و به‌رگری كردنیان له‌ دۆزه‌ ڕه‌واكه‌یان شایسته‌ی هه‌موو پاداشتێكه‌ …