سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

بە بڕیارى پارێزگار، ئەو ڕێستۆرانتەى بانگەشەى فڕۆشتنى خواردنى گرانبەهاى دەکرد داخرا

 

دواى بڵاو بوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕەکۆمەلایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستۆرانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد و بە هۆى پابەند نەبوونى بە یاسا و ڕێنماییەکان داخرا.

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2024.11.19