لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستاندا نزیکەی 30 لیوای هاوبه‌شی پێشمه‌رگه پێکهێنراون و جێگری سەرۆکی ئەرکانی وه‌زاره‌تی پێشمەرگە رایگه‌یاند، تاوەکو ساڵی دووهه‌زار و بیست و شه‌ش سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە یەکدەخرێنهوه.
پرۆسەكە لە ژێر سەرپەرشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا به‌ره‌وپێش ده‌چێت و به‌گوێره‌ی ئەو پلانەی بۆی دانراوە، تاكوو 2026 لە تەواوی هێزەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت .
لای خۆیه‌وه لیوا هۆشمەند حەیدەر، جێگری سەرۆکی ئەرکانی پێشمەرگە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی فیرقەی پێنج و شه‌شـی وەزارەتی پێشمەرگە لە بەرنامەی کاردایە.
ئاشكراشی كرد، تاوەکو ساڵی 2026 هیچ هێزێک لەدەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە نامێنێت و سەرجەمان یەکدەخرێنەوە.
ئه‌وه له كاتێكدایه پرۆسەی چاکسازی بۆ ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامە لەماوەی یه‌كساڵی رابردووش‌دا توانراوه شەش فیرقەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکبخرێنهوه.