دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان ڕێنمایی تەواوی لەبارەی سەرژمێرییەوە بڵاو کردووەتەوە

لە ڕۆژی ١٧ی مانگەوە تیمەکانی سەرژمێری دەستیان بە پرۆسەی سەردان و گەڕان کردووە لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە، وا بڕیارە لە سبەینێ ٢٠ی مانگەوە قەدەغەی هاتوچۆ پیادە بکرێت بۆ ئەوەی تیمەکانی بژمێری سەرژمێری بتوانن زانیاریی تەواو لە خێزانەکان وەربگرن لەبارەی فۆڕمی سەرژمێریی گشتییەوە.

دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەرجەم ڕێنماییەکانی بۆ هەموو قۆناغەکانی ئەم پرۆسەیە بڵاو کردووەتەوە و بە هاووڵاتیانی ڕاگەیاندووە شێوازی قەدەغەی هاتوچۆ چۆنە و شێوازی مامەڵە کردنیان لەگەڵ تیمەکانی سەرژمێری دەبێت چۆن بێت و پێداویستییەکانیان چۆن ئامادە بکەن.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە سه‌رژمێريى گشتى له‌ هه‌موو عێراق وله‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ يه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێت و لە چەند خاڵێکدا ڕوونکردنەوەی سەبارەت بە قۆناغەکان ئاشکرا کردووە، بەم شیوەیەی خوارەوە:
١- له‌ 20 و 21/11/2024 قه‌ده‌غه‌ى تەواوی هاتوچۆ ڕاده‌گه‌يه‌نرێت.
پێويسته‌ هه‌موو كه‌سێك له‌ ماڵه‌وه‌ ‌بێت، بژمێره‌كانى سه‌رژمێرى سه‌ردانى هه‌موو بيناكان ده‌كه‌نه‌وه‌ ودڵنيا ده‌بنه‌وه‌ له‌وه‌ى هيچ خێزانێك له‌بير نه‌كرابيت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى دواى كاتژمێر 12 شه‌وى 21 له‌سه‌ر 22/11/2024 فۆرمى تۆمارى خێزان داده‌خرێت وهيچ خێزانێك تۆمار ناكرێت دوای ئەو کاتە.
٢ـ له‌ ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا دوايين گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌ندامانى خێزان (بۆ نموونه‌ هه‌بوونى له‌دايكبوون يان مردن) تۆمار ده‌كرێن وئه‌و خێزانانه‌ش كه‌ پێشتر تۆمار نه‌كراون تۆمار ده‌كرێن وزانيارييه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانيان لێ وه‌رده‌گيرێت.
٣ـ پێويسته‌ له‌م ماوه‌يه‌دا (واته‌: 17 و 18 و 19 و 20 و21 ى مانگى 11) كارتى نيشتيمانيى ئه‌ندامانى خێزان (یان ناسنامەی باری کەسێتی وهاوڵاتینامە بۆ ئەوانەی کارتی نیشتیمانییان نیە) وكۆبۆنى خۆراكى خێزان به‌رده‌ست بێت چونكه‌ له‌كاتى سه‌ردانى بژمێر، بۆ تۆمارى زانيارييه‌كان لێيان داوا ده‌كات. هەر ئەندامێکی خێزان لە ماڵەوە نەبێ لەو ڕۆژانە بە شێویەکی کاتی بە هۆی سەفەر بۆ دەرەوەی ووڵات بە تایبەتی یان هەر هۆیەکی تر، پێویستە کارتی نیشتیمانی یان کۆپیەکەی ئەو کەسە هەبێ تاکو بنوسرێ لەگەڵ خێزانەکەی.
٤ـ دوا قۆناغ له‌ 22/11/2024 بۆ ماوه‌ى چه‌ندين ڕۆژ كاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن وديسان سه‌ردانى خێزانه‌كان ده‌كرێته‌وه‌ بۆ مه‌به‌ستى تۆماركردنى زانيارييه‌كانى پرسيارنامه‌ى سه‌رژمێرى دواى سه‌ردانكردنى گشت خێزانه‌كان كارى مه‌يدانيى سه‌رژمێرى كۆتايى پێ دێت.
٥ـ زانیاریەکانی سەرژمێری نادرێ بە هیچ لایەنێک چ حکومی یان ناحکومی و بە پێی یاسا رێگە پێندراوە. بۆیە، هاوکاری هاووڵاتیان بۆ تیمەکانی سەرژمێری سوودی بۆ خۆیان ئەبێ بە پلەی یەکەم چونکە لە ئەنجام حکومەت ئەتوانێ زیاتر خزمەت بگەینێ بە پشت بەستن بە داتای وورد.
٦ـ سەبارەت بە سەرژمێری لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، ئاماژە بە نوسراوی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران / سەرۆکایەتی دیوان ژ ٥٩٨٨ لە ١٤/١١/٢٠٢٤، نوسراوی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە ٣٤١٦٠ لە ١٤/١١/٢٠٢٤ و فەرمانی وەزاری وەزارەتی پەروەردە ژمارە ٣٦٤ لە ١٤/١١/٢٠٢٤، هەمان ئەم ڕێنوێنیە جێبەجێ دەکرێ و هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە لەوێ سەرژمێری بکرێن.
سەبارەت بە ڕیکارەکانی قەدەغەی هاتوچۆش دەستەکە لە چەند خاڵێکدا شیوازی قەدەغەی هاتوچۆی ڕوونکردووەتەوە، بەم شیوەیەی خوارەوە؛
١- سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە نیوەشەوی (19-20)ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر (12:00)ی شەو دەست پێدەکات و تاکوو کاتژمێر (12:00)ی شەوی (22/21)ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
٢- جوڵەی هاونیشتمانییان و ئۆتۆمبێل لە کاتی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ سنووردار دەکرێت (لە نێوان پارێزگاکان، قەزاکان و ناحیەکان و لە نێوان شارنشین و گوندنشین، یاخود لە نێوان ناحیە و قەزا و بە پێچەوانەوە)، جگە لە حاڵەتە مرۆیی و زۆر پێویستەکان و بارودۆخی سروشتی و ئەمنی.
٣- لایەنە ئەمنییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئامار لە پارێزگاکان و ئیدارەکان سەرجەم (بژمێرەکان، بەڕێوەبەری گەڕەك/گوند و یاریدەدەرەکانیان، سەرپەرشتیاران و چاودێران) بە فەرمی ڕێگەیان پێدەدەرێت، هەروەها ڕێگە بە فەرمانبەرانی وەزارەتی پلاندانان دەدرێت بۆ جوڵە و هاتوچۆکردن بۆ مەبەستی کاری سەرژمێری. بە هەمان شێوە، ڕۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندکاران کە لایەنە فەرمییەکان ڕێگەیان پێ داوە و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و هەڵگری باجی ناساندنن لە دوو ڕۆژی قەدەغەی هاتوچۆدا ڕێگەپێدراون.
٤- هەموو ئەو کەسانەی کە ئەركیان پێ سپێردراوە و لە ئێشگگریدان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن، وەك کارمەندانی تەندروستی و پزیشکی و خزمەتگوزاری کە لە فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکانن و بە پێی مۆڵەتی فەرمیی فەرمانگەکە و پێش ڕێکەوتی قەدەغەی هاتوچۆ بۆ بەرژەوەندیی گشتی داوای کار و ئامادەبوونیان لێکراوە.
٥- هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، بەرگریی شارستانی، دەوریەی هاتوچۆ و فریاگوزاری و ئۆتۆمبێلەکانی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی و خزمەتگوزارییەکان لە قەدەغەی هاتوچۆ بەدەرن.
٦- قەدەغەی هاتوچۆ باڵیۆزخانەکان، نێردە دیبلۆماسییەکان، دەزگا نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ناگرێتەوە.

سەرژمێری گشتیی عێراق، ئەگەرچی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بووە جێگای ناڕەزایی کورد و تا ڕادەیەک تورکمان، بەڵام دواجار بوو بە بڕیار و ئەوەی هەوڵی بۆ درا ئەوە بوو کوردانی ئەو ناوچانە بگەڕێنرێنەوە جێگای ڕەسەنی خۆیان کە سەر بە ماددەی ١٤٠ ن وەک کەرکووک و خانەقین و مەخموور و نەینەوا. چونکە بە وتەی بەرپرسی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان، عێراق لە ڕابردوودا بە خراپی مامەڵەی بە سەرژمێری و ئەنجامەکانییەوە کردووە و مەترسی ئەوەش هەیە ئەم سەرژمێرییەی ئەمجارەش بۆ مەرامی سیاسی و زاینگەیاندن بە پێگە و قەبارەی کورد لە عێراق بەکار بهێنرێت.