سێشەممە, تشرینی دووه‌م 19, 2024

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو ده‌كات

بۆ كۆچى دواييى كه‌سایه‌تیی ديارى ئاشوورى خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزیان و ته‌واوى گه‌لى ئاشوورى ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكار و ته‌واوى دۆستانی ببه‌خشێت. خوالێخۆشبوو زییا مه‌لك ئیسماعیل یاقو سەرکردەیه‌کی دیاری ئاشوورییه‌كان بوو و هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

 

نێچيرڤان بارزانی

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/11/18