مەرجی توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ تاوتوێکردنی ماستەرنامە و دکتۆرا لە زانکۆ حکوومییەکان هەڵگیرا

ئەنجوومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، قوتابییانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێ دەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا بکەن.

دووشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا قوتابییانى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە سەرجەم بەشەکانى کۆلێژەکان لە زانکۆ حکوومییەکانى هەرێمى کوردستان ڕێگەیان پێ دەدرێت بەبێ مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى تاوتوێى ماستەرنامە و تێزى دکتۆرا بكه‌ن، بەڵام لە لایەن زانکۆکان بڕوانامەیان پێ نابەخشرێت تاوه‌كوو مەرجى توانستى زمانى ئینگلیزى بەپێى ڕێنماییەکانى پەیوەندیدار دەستەبەر دەکەن.