ئەمڕۆ دووشەممە 11/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارجن کۆبیاک باڵیۆزی پۆڵەندا لە عێراق کرد بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.
سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
باڵیۆزی پۆڵەندا پێزانینی بۆ هاریکاریی و هاوئاهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و کشتوکاڵ دا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.