یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

لە هەولێر … دەیەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان کرایەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.11.17، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستی ئاشناکردنی زانکۆ و پەیمانگاکان بە قوتابییانی دەرچووی پۆلی12 و خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا، لە هەولێرى پایتەخت، لەلایەن دامەزراوەی زانیاری پۆلی12، دەیەمین پێشانگای زانکۆ و پەیمانگاکان بە بەشدارى 24 زانکۆى ناوخۆ و دەرەوە کرایەوە.

مەبەست لەکردنەوەى ئەم پیشانگایە، قوتابییانی دەرچووی پۆلی12 و خوازیارانی ماستەر و دکتۆرا، لەیەک کاتدا دەتوانن زۆرترین زانکۆ و پەیمانگای کوردستان و دەرەوەی ووڵات ببینی و لە نزیکەوە بناسێت و ناوی خۆى لە زانکۆ یان پەیمانگا تۆمار بکات، لە ھەمان کاتدا زانکۆ و پەیمانگا بەشداربووەکان، ئۆفەری تایبەتی خوێندن و کورسی بەخۆرایی و داشکاندنی تایبەت بەڕێژەی 50% تا 100% لە ڕۆژانی پێشانگاکە دابین کردووە و پێشکەشی سەرجەم سەردانیکەرانی پێشانگاکەى دەکەن.