ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ڕایگەیاند “ئەو ڕۆژنامەنووسانەی هەڵگری ناسنامەی سەندیکان یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە.”
یەکشەممە، 17ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند “بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستان ژمارە 777 لە بارەی ڕێنماییەکانی قەدەغەی هاتوچۆ لە ڕۆژانی سەرژمیریی گشتیی دانیشتوان، نووسراوی دەستەی ئاماری عێراق، تایبەت بە قەدەغەی هاتوچۆ و لە نووسراوی وەزارەتی پلاندانان “دەستەی باڵای سەرژمێری دانیشتوانی هەرێم” سەرجەم ڕۆژنامەنووسان ئاگادار دەکاتەوە، هەر ڕۆژنامەنووسێک هەڵگری ناسنامەی سەندیکا یاخود دەزگاکانی خۆیانن، قەدەغەی هاتوچۆ نایانگرێتەوە، تاکوو بتوانن ئەرکەکانی خۆیان بکەن.”