یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 17, 2024

ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر: شاندێكی باڵای پۆڵۆنیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی 30 كۆمپانیا دێنه‌ هه‌ولێر

شاندێكی باڵای پۆلۆنیا دێته‌ هه‌ولێر و بریاره‌ دوو رۆژ بمێننه‌وه‌ ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌ڵێت: هاتنی ئه‌و شانده‌ ده‌رئه‌نجامی كاركردنی ئێمه‌ بووه‌ له‌ماوه‌ی رابردوو”.

بریاره‌ رۆژی 24و 25ی ئه‌م مانگه‌ شاندێكی باڵای پۆلۆنیا بێنه‌ شاری هه‌ولێر، ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر، له‌ لێدوانێكدا بۆ هه‌ولێر، دەڵێت؛ شاندی پۆڵۆنیا پێكدێت له‌ نوێنه‌رایه‌تی 30 گه‌وره‌ كۆمپانیای بواری كشتوكاڵی كه‌ پارێزگاری یه‌كێك له‌شاره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵی پۆلۆنیا دێته‌ هه‌ولێر و له‌ماوه‌ی رابردوو شاندی ئێمه‌ وه‌ك ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر دووجار سه‌ردانی پۆڵۆنیامان كردووه‌ و له‌وێ چاومان به‌ كۆمه‌لێك خاوه‌ن كارو سه‌رمایه‌دار و لایه‌نی حكوومه‌تی ئه‌وێ كه‌وت، خۆشبه‌ختانه‌ سه‌ردانه‌كه‌ ئه‌نجامی باشی هه‌بووه‌ و بڕیاره‌ رۆژی 24 و 25ی11ی ئه‌م مانگه‌ شاندێكی گه‌وره‌ی پۆلۆنیا بێته‌ شاری هه‌ولێر.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: شاندی پۆڵۆنیا پێكدێت له‌ نوێنه‌رایه‌تی 30 گه‌وره‌ كۆمپانیای بواری كشتوكاڵی كه‌ پارێزگاری یه‌كێك له‌شاره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌نوێنه‌رایه‌تی وه‌زیری كشتوكاڵی پۆلۆنیا دێته‌ هه‌ولێر ئه‌م كاره‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی هێمن سه‌ید موراد به‌رێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر و هه‌روه‌ها به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ژووری بازرگانی هه‌ولێر، ده‌بێت”.