ئەمڕۆ 16ی 11ی 2024، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە ئەمڕۆ كاتژمێر 6ی بەیانی، لیوای 14ی پیادەی هێزی پێشمەرگە بەهاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی فیرقەی 14ی پیادەی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێكی كیوماڵكردنیان ئەنجام دا.
ئاماژەی بەوەش داوە، كە لە “ئۆپەراسیۆنەکەدا، ناوچەی گوندەکانی کوشافی خواروو، کوشافی سەروو تا دەگاتە قەراغ زێی گەورە، کێوماڵ کران و گەڕان و پشکنینیان بۆ ئەنجام درا.”
ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كە دوای كیۆماڵكردن، كاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ كۆتاییان بە ئۆپەراسیۆنەكە هێناوە.