هەولێر… لەڕۆژی جیهانی نەخۆشیەکانی شەکرە، کۆنفرانسێکی تایبەت بەڕێوەچوو

 

ئەمڕۆ شەممە 2024.11.16، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە پزیشکان و پسپۆڕان و کارمەندانى تەندروستى، و فێرخوازان، بەبۆنەى ڕۆژى جیهانى نەخۆشیەکانى شەکرە، لە هەولێری پایتەخت کۆنفرانسێکى زانستى لەبارەى نەخۆشیەکانى شەکرە ئەنجامدا.

لەکۆنفرانسەکەدا، چەندین توێژینەوە لە بارەی نەخۆشی شەکرە و چارەسەرییەکان و ڕێنمایی و خۆپارێزى لە نەخۆشییەکە خرانەڕوو.

جێگەی باسە، نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان، کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە، نەخۆشییەکی درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵى مرۆڤ دەگەیەنێت.