دوای بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان، بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی بەسەر فەرمانبەران، له سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، کە 17 شارەوانییە و هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر له خۆ ده‌گرێت، زیاتر لە 27 هەزار پارچە زه‌وی ئامادەیە بۆ دابه‌شكردن، هه‌نگاوی زۆر باش بۆ دابه‌شكردنی ئەو زه‌وی نراون و هه‌ر كه‌سێك به گوێرەی كارتی زانیاری له شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمەند دەبێت، چاوه‌ڕێ دەکرێت دوای گه‌یشتنی فۆڕمه‌كان، لە ئایندەیەکی نزیک ده‌ست به دابه‌شكردنی زهویەکان بكرێت.