هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی بەستۆرەی سەر بە هەولێر، دوو کەس مردن

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ـی تشرینی دووەمی 2024، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا بەهۆی تیژڕەوی، لە گوندی دڕەڕەش لە ڕێگای بەستۆرە بۆ بەحرکە ڕوویدا، ڕووداوەکەش لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی لاندگرۆزەر و تیۆتا کامیری بوو، بەهۆی ڕووداوەکە دوو کەس لەنێو ئۆتۆمبێلی تیۆتا کامیری گیانیان لە دەستدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانیش، یەک لەوانەی لەنێو ئۆتۆمبێلە کامیرییەکە کە گیانی لەدەستداوە، ناوی مەتین سدیق سێلکی-یە و دانیشتووی قەزای پیرمامە.