حكوومەتی هەرێم ماوەی 9 رۆژ پشووی راگەیاند

بەگوێرەی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد سەباح سەرۆكی دیوان واژۆی لەسەر كردووە، 9 رۆژ پشوو بۆ خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140 راگەیەنرا.

لە نووسراوەكەدا هاتوو “بە مەبەستی كارئاسانی بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێری:-

یەكەم: رۆژانی 15/11/2024 تاكو 23/11/2024 پشوو دەبێت بۆ فەرمانبەرانی راژەی شارستانی و كارمەندانی راژەی سەربازی و هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و قوتابییان لە گشت قۆناغەكانی خوێندن لە قوتابخانە و زانكۆكان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن.

دووەم: رێكخراوەكان و كۆمپانیاكان و دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت كارئاسانی بكەن بۆ كارمەندەكانیان كە خەڵكی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوورن بۆ ئامادەنەبوون لە هەمان ماوە تاكو بتوان بەشدابن لە پڕۆسەی سەرژمێری گشتی.