ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.11.14، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازی لە د. ڤاڵا فەرید، وەزیرى هەرێم بۆ کاروبارى پەرلەمان و حکومەت و سەرۆکى لیستى پارتى لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى هاوکارى و هەماهەنگى نێوان هەردولا و ژمارەیەك پرسی دیکەی بایەخدار کرا و جەخت لەسەر گرنگی و بەردەوامیدان بە خزمەتکردنى شارى هەولێر و هاوڵاتییانى کرایەوە.