سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ یادی 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  په‌یامێكی له‌  يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، يادى 240 ساڵه‌ى بنياتنانى سلێمانى، پایته‌ختی ڕۆشنبيرى، شاری ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار، پيرۆز ده‌كه‌م. هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، له‌ مێژووى كولتوورى و سياسيى گه‌لى كوردستاندا، سلێمانى ناوێكى ديار و كاريگه‌ره‌ و هه‌ميشه‌ جێى ڕێز و پێزانين و مايه‌ى شانازيى گه‌لى كوردستان بووه‌.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتاییدا ڕایگه‌یاندووه‌، هيواى به‌رده‌واميى گه‌شه‌ و ئاوه‌دانى، پێشكه‌وتنى زياتر و ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ سلێمانى و هه‌موو شار و ناوچه‌كانى كوردستان ده‌خوازم.