دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان بڵاو كردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی 11ی 2024، دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، كە “دەستەی ئاماری هەرێم ناوی کارمەندانی گرێبەست وەک (بژمێر) بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە “لە 6ی 11ی 2024، نزیکەی(61) هەزار دەرچووی زانکۆ و پەیمانگای بەشێوەی ئۆنلاین لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لەهەرێمی کوردستان فۆرمی بوون بە بژمێریان تۆمار کردبوو.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “لەم ژمارەیەش زیاتر لە (19) هەزار دەرچوو ناوەکانیان گەراوەتەوە، دەستنیشانکردنی بژمێرەکانیش لەسەر بنەمای پێداویستی و شوێنی جوگرافی و قەرەباڵغی دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان و لەسەر ئاستی گەڕەک یان گوند دەستنیشانکراون.”

دەستەی ئاماری هەرێم، ئەوەشی باس كردووە، كە “لە ڕێگەی زانستی بۆ دەستنیشانکردن بریتی لە ڕێگەی (Random Selection) ڕێگەی ئەلگۆریثمی LCG بەکارهێنراوە بۆ دیاریکردنی ناوەکان.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئەو ناوانەی دەرچوون لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەم شێوەیەن “لە پارێزگای هەولێر 7487 کارمەند و لەئیدارەی سەربەخۆی سۆران 1180 کارمەند و لە پارێزگای سلیمانی 4635 کارمەند لە ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین 1304 كارمەند و لەئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 869 كارمەند و لە پارێزگای دهۆک 2906 كارمەند و لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ 706 كارمەند ناویان دەرچووە و وەک بژمێر بۆ پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان.”

ئەوەشی ڕوونكردووەتەوە، “ئەو کارمەندانەی کە ناوەکانیان دەرچووە پێویستە دەست بەجێ پەیوەندنی بەشوێنەکانیان بکەن بۆئەوەی لەکاتی دیاری کراودا لە هۆڵەکانی ڕاهێنان ئامادەبن، لەئەگەری ئامادەنەبوون لەکاتی دیاریکراودا ئەوا شوێنەکانیان بەدەرچووێکی تر پر دەکرێتەوە.”

بەرێوەبەرایەتیی ئاماریی پارێزگای هەولێر
٠٧٥٠٤٥٦٥٨٨٥
بەرێوەبەرایەتیی ئاماریی پارێزگای سلێمانی
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٣
٠٧٧٧٤٥١٥٠٠٤
بەرێوەبەرایەتیی ئاماریی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
٠٧٧٢٥٤٦١٠٢٦
بەرێوبەرایەتیی ئاماریی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەرین
٠٧٧١٩٩٣٥٣٥٩
بەرێوەبەرایەتیی ئاماریی پارێزگای دهۆک
٠٧٥٠٨٧٥٨٠٧٧
بەرێوبەرایەتیی ئاماریی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
٠٧٥٠٨٥٨١٦٠٣

لیستی ناوی دەرچوان..
https://census-job-krd.com/