شەوى ڕابردوو، لیژنەی پشکنین و چاودێری کردنی بازاڕ بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی قایمقامیەتی قەزایی ناوەندی هەولێر، لە چوارچێوەی هەڵمەتی چاودێریكردنی بازار و ڕێگریكردن لە یاریکردن بە نرخی کاڵاکان و پێداویستی هاوڵاتییان و ساخکردنەوەی خۆراکی ماوه بەسەرچوو و بێ کوالێتی، ( 8 ) شوێنی جیاجیای وەک “چێشتخانە، سوپەر مارکێت”یان بەسەرکردەوە.
دوای پشکنینی و بەدواداچوون، هوشدرایان بە خاوەن دوکان و خاوەنکارانی شوێنەکاندا پابەندى یاسا و ڕێنماییەکانبن.