چوارشه‌ممە 13ـی تشرینی دووەمی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له ئالبرێشت فۆن ڤيتكه، كونسوڵى گشتيى نوێى ئه‌ڵمانيا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ كونسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى كوردستان كرد و سه‌رساميى خۆى به ڕێژه‌ى به‌شدارى له هه‌ڵبژاردندا نيشان دا. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستاندا، قۆناغى داهاتوو و هه‌وڵه‌كانى پێکهێنانی كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان، تاوتوێ كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێم ڕاشیگەیاند، هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگن، كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌ربڕى.
هەروەها بەشێکی کۆبوونەوەکە باس لە په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى ناوچه‌كه و مه‌ترسيى لێكه‌وته‌ی ئاڵۆزيیه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى بوو.