قایمقامیەتی هەولێر: پاڵاوگەیەکی نایاسایی داخرا و پێنج تۆمەتباریش دەستگیر کران

قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، لە ڕاگەیاندراوێكدا باس لەوە دەكات، لە سنووری هەولێر، پاڵاوگەیەکی نایاسایی داخرا و دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلەکانیدا گیرا، پێنج تۆمەتباریش دەستگیر کران.

قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر، ڕاگەیاندراوێكی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: ” بە بڕیاری قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر، دوای بەدواداچوون و چاودێریکردن لەلایەن لیژنەی قایمقامیەتی ناوەندییەوە، بە هەماهەنگیی پۆلیسی شارەوانی، پاڵاوگەیەکی نایاسایی داخرا کە بە شێوەیەکی نایاسایی و شاراوە لە گۆڕەپانی فرۆشتنی (نەوت و غاز) کاری دەکرد، زەرەر و زیانێکی زۆریشی بۆ ژینگە و تەندروستیی هاووڵاتیان هەبوو.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “دوای داخستن و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلەکانی شوێنەکە، پێنج تۆمەتباریش دەستگی رکران و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێک خرا و ڕەوانەی دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.”