پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 14, 2024

سەرۆک وەزیرانی عێراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌ پێشوازی لێكرا

کاتژمێر 9ی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی11ی2024، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێكرا.

چاوەڕێ دەکرێت لە کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و سوودانی، پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مووچە و بودجەی فەرمانبەران، سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان، هەناردەکردنەوەی نەوت و چەندان پرسی دیکە گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.