هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 22, 2024

ئاسایشی هەولێر جادووگەرێك بەناوی شێخ عەباس دەستگیر كرا كە چەندان كاری نەشیاو و دەستدرێژی بۆ سەر ئافرەتان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی جادووگەرێكی ڕاگەیاند، كە خۆی بە (شێخ عەباس) ناساندووە و دەڵێت: “داوا دەکەین لە ئافرەتە بەڕێزەکان خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کەسانە تاوەکوو نەبنە قوربانی.”

ئاسایشی هەولێر ئەوە بۆ هاووڵاتیان دەخاتەڕوو، كە “لەکاتی بینینی هەر تاوانێک یان پێدانی زانیاری بە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن.”

ئاماژەی بە دوو ژمارەش كردووە، كە “هێڵی گەرم – 066106 ناردنی فایلی ڤیدیۆ و زانیاری لەسەر وەتسئەپ و ڤایبەر – 07502522728.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، “بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان هەمیشە لە ئەرکداین و دابینکردنی ئارامی ئەرکی سەرشانمانە.”