شەپۆلێکی دیکەی بارانبارینی بە خوڕ بە هەورەبرووسکەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی رایدەگەیەنێت “پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەدیاریکراویش لە رۆژانی یەکشەممە لەسەر دووشەممە و هەروەها رۆژانی دواتریش کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو له تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بكات”.

ئاماژەی بەوەش دا كە لە شەپۆڵەكەدا تاوەباران و هەورەبروسکە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوه.