هەولێر … ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زەویەکانی قەرەبووی گوندی ڕەشکین

 

لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر، لە چوارچێوە گەیاندنى دەستى ئاوەدانى و دابینکردنى خزمەتگوزاری پێشوەختە و لە پێناو باشتر خزمەتکردنى هاوڵاتییان، لە ماوەى ڕابردوو دەستکرا بە ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ زەویەکانی قەرەبووی گوندی ڕەشکین، بەجۆرى بۆڕی پۆلی ئەثیلین تیرە (110) و (125) ملم و بە درێژایی ( 2232 ) مەتر، بەسەرپەرشتى تیمەکانى بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر.