سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگادارییەکی لەبارەی کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو دووشەممە 11/11/2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە: “شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا دوای کاتژمێر 12ی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لەم شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) تاوەکوو 20/11/2024 کاتژمێر 12ی شەو، لە دوای ئەم کات و رێکەوتە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر.”

روونیش کراوەتەوە: “بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان ئەو شەقامانەی کامێرای لێنەبووە کامێرای لێ دانراوە، داوا لە شوفێران دەکەین پابەندبن بەخێرایی ڕێگەپێدراو خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.”