پڕۆژەی ئاوی ناحیەی پێباز لەسەر بودجەی وەبەرهێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە گوژمەی (1،133،524،790)دینار جێبەجێ دەكرێت.
ئێستا بۆرییەكانی پڕۆژەكە لە جۆری دەکتایل بە قەبارەی 350ملم گەیشتوون و ماوەی تەواوكردنی 150 ڕۆژی تەقویمی بۆ دیاریكراوە.
ئەو پڕۆژەیە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری گەرمیان بەشێوەی ڕاستەوخۆ جێبەجێ دەكرێت.