هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

ئه‌فسه‌رێك له‌ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ دووشەممە، 11-11-2024، لەناو باڵەخانەی بەڕەێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی، ئەفسەرێك بە ناوی (ه. ع.) كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوایین پۆستی ئەو ئەفسەرە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فێسبووک: 

دوای ماوەیەک دابڕان لە فەیسبووک، گەڕامەوە.

“ئەو کاتەی بابەتی تەوتین و دادگای فیدڕاڵی و مووچە بچێتە سەر بەغداد و نەچێ بابەتی گەرم بوو، منیش وەک زۆر کەس بەردەوام موتابەعەم ئەکرد.. ئینجا کێشەکەی من ئەوە بوو کە ئەندام پەرلەمانی لایەنێک دەیووت ئەو بابەتە دەسەڵاتی دادگای فیدڕاڵی نیە ئەچووم دەسەڵاتەکانم دەخوێندەوە بزانم وایە یان نا ، دواتر ئەندام پەرلەمانێکی تر ئەیوت پەرلەمان بۆی نیە مفاتحەی دادگا بکات ئەچووم دەسەڵاتەکانی پەرلەمانم ئەخوێندەوە دواتر وەزیرێک ئەیوت لە قانونی بودجەدا مادەی ئەونەو ئەونە زەرەری کوردە ئەچووم قانونی بودجەم ئەخوێندەوە …

سەرتان نەیەشێنم خۆم مشەوەش کردبوو بە بێ سوود بۆیە بڕیارم دا کە ماوەیەک دوور بکەومەوە لە فەیسبووک تا ھەم مێشکم ساف بێت ھەم زیاتر کات بدەم بە ماڵ و منداڵ ..”.