به‌ به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین کۆنفرانسی گۆڕانی کەشوهەوا له‌ ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئه‌مڕۆ دووشەممە11ی11ی2024،  سەرۆكی هەرێمی كوردستان ده‌گاتە باكۆی پایتەختی ئازەربایجان بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا (COP29).

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی شاندێك دەچێتە باكۆ بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا (COP29) كە بڕیارە لە 11 تا 22ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەفەرمی لەلایەن ئیلهام عەلیێڤ سەرۆكی ئازەربایجان بانگهێشتی كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا كراوە.

كۆنفڕانسی جیهانی كەشوهەوا كە بەسەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵ تاوتوێی چەند بابەتێكی پەیوەست بە كەشوهەوا دەكرێت، لەوانە گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا، وشكەساڵی، كەمكردنەوەی دەردانی گازە زیانبەخشەكان و هەروەها پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی بۆ ئەو وڵاتانەی بەدەست كێشەی گۆڕانكارییەكانی ئاو و هەوا و هەژارییەوە دەناڵێنن.