ئەمشەو یەکشەممە 10/11/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر بازرگانێکی مادەی هۆشبەرمان بەناوی (ع، م، ح) دەستگیرکرد، لە کاتی دەستگیر کردنیدا دەستمان بەسەر نزیکەی سێ کیلۆ گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانە)دا گرت.”
ئاماژە بەوەش دراوە: “هەروەها دەستمان بەسەر دوو چەکی بێ مۆڵەت و ژمارەیەک فیشەک و چەقۆ و ئامێری پێوانەکردن و کێشانی مادەی هۆشبەردا گرت.”
هەروەها ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتیان دەکات کە هەمیشە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکەیانن لە پێدانی زانیاری.