هێزەکانی زەمینی نیشتیمانی ئیتاڵی،کەل و پەل و پێداویستى پزیشکیان پێشکەش بە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری منداڵان کرد.

بەئامادەبوونى ئومێد خوشناو، پارێزگارى هەولێر و کۆلۆنێل چۆرو فێرتى، فەرماندەى هێزى نیشتیمانى ئیتاڵیا لە هەولێر و دکتۆر دلۆڤان محمەد، بەڕیوەبەرى گشتیى تەندروستى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا لە نەخۆشخانەی ڕاپەرینی فێرکاری بۆ منداڵان، هێزەکانی زەمینی نیشتیمانی ئیتاڵی لەچوارچێوە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ مەشق و ڕاهێنانى هێزەکانى پێشمەرگە، کەل و پەل و پێداویستى پزیشکیان پێشکەش بە نەخۆشخانەکە کرد کە بریتى بوون لە دابین کردنی ئامێرێکی “DC shock” و 6 ئامێری “Infusion pump” و 85 دۆشەکی تایبەت بە قەروێڵەی نەخۆش و کەلوپەل و پێداویستی دیکەى پزیشکی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە.
له‌وباره‌یه‌‌وه‌، پارێزگارى هەولێر سوپاسى فەرماندەى هێزەکانی زەمینی نیشتیمانی ئیتاڵی لە هەولێر کرد بۆ دابینکردنى ئەو ئامێرانە و هاریکاریکردنى نەخۆشخانەکە، هەروەها تیشکى خستە سەر ئەوەى بە دابینکردنى ئەم خزمەتگوزارییە تەندروستییانە، دەتوانرێت زیاتر خزمەتی هاوڵاتییانى شارەکەمان بکرێت.
‏‎پارێزگاری هەولێرگوتیشى: “لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە بەردەوامى هەوڵی بەرزکردنەوەى ئاست و کوالێتى نەخۆشخانە گشتییەکان دەدرێت، نەخۆشخانەى ڕاپەرێنى فێرکاریش بۆ منداڵان كه‌ یەکێک لە نەخۆشخانە گرنگەکانى شارى هەولێرە، له‌ ئێستادا بە شێکى له‌وانه‌ هۆڵى نەشتەرگەرى و چەند هۆڵێکى دیکەی نەخۆش لەسەر بودجەى پارێزگاى هەولێر نۆژەن دەکرێنەوە.