یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە شنگال دەکاتە ئامانج

هێزەکانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە لە چیای شنگال دەکەنە ئامانج و تاوەکو ئێستاش زیانەکانی ئەو هێرشە دیار نین.

هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر بەرپرسان و چەکدارانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانەی چەکدارانی پەکەکەی لێ نیشتەجێیە بەردەوامە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئەمە دووەم هێرشی سوپای تورکیایە بۆسەر چەکدارانی پەکەکە لە سنووی پارێزگای دهۆک و نەینەوا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە 10-11-2024 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی لە چیای شنگال کردە ئامانج.