چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 13, 2024

وەزیری پەروەردە: پاڵپشتیەکیانی سەرۆک وەزیرانمان بۆ پەروەردەکانی شێخان و شەنگال دووپات کردەوە

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی دهۆک و بەرێوەبەری پەروەردەکانی شێخان، شەنگال و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەری قوتابخانەکانی ناوچەکانی ئیزیدی نشینەکان ڕایگەیاند، تەواوی پاڵپشتییەکانی سەرۆک وەزیرانمان بۆیان دووپات کردەوە.

یەکشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2024، ئالان حەمە سەعید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی دهۆک و بەرێوەبەری پەروەردەکانی شێخان، شەنگال و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەری قوتابخانەکانی ناوچەکانی ئیزیدی نشینەکان ڕایگەیاند: لەسەر میوانداری بنکەی لالش، لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی دهۆک و بەرێوەبەری پەروەردەکانی شێخان، شەنگال و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و بەرێوەبەری قوتابخانەکانی ناوچەکانی ئیزیدی نشینەکان کۆبووینەوە و پیشنیاز و تێبینیەکان و داواکارییەکانمان وەڵامدایەوە، گوتی: ئەوەی پێویستی بە بڕیار هەبێت دەستبەجێ بڕیارمان لەسەری دا، ئەوەی پێویستی بە پاڵپشتی ئەنجوومەنی وەزیران هەبێت لەگەڵمان باسمان کردووە، گوتیشی: ئەوانە مامۆستای دڵسۆزی ئەو وڵاتەن، خزمەتی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن دەکەن.

وەزیری پەروەردە گوتی: چاوەڕێی ڕاپۆرتی بنکەی لالش دەکەین لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی دهۆک کەهەماهەنگیی دەکەن، ڕاپۆرتێکمان بۆمان دەنێرن، گوتی: لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پشتیوانی قوتابیانی شەنگالی کردووە کە لە پۆلی 12 ەوە هاتوون لە پارێزگای دهۆک تاقیکردنەوەیان کردووە، لەم بارەوە سەرۆک وەزیران زیاتر لە 500 دیناری خەرج کردووە، هاوکات سەرۆک وەزیران ئێمەی ڕاسپارد بۆ قوتابیانی ڕزگاربووی دەستی داعش، پێویستە بەرنامەیەکی باش و گونجاومان هەبێت ، بۆیە قوتابییەکانمان بەدەر کرد لە مەرجەکان و پەیمانگە حکوومییەکان، هاوکات کورسیمان بۆیان تەرخان کردووە لە پەیمانگە ناحکوومییەکان، بەدەریشمان کردوون بۆ ئەوانەی دەیانەوێت بۆ خوێندنی خێرا بگەڕێنەوە.

ئالان حەمە سەعید ئاماژەی بەوە کرد کە، لە بەشێکی دیکەی گرنگییەکان بە خوێندن و پەروەردەی ئێزدیاتی لە پۆلی یەکەم تا پۆلی 12 گۆڕانکاری لە ناوەڕۆک و دیزاینی کتێبەکان کراوە بە چاپێکی نوێ بۆ ساڵی خوێندنی 2024 و 2025 کە کەوتە نێو ناوەندەکانی خوێندنەوە.

گوتی: لە چوارچێوەی ئەو 37 هەزار و 933 مامۆستا وانەبێژەی بە بڕیاری سەرۆک وەزیران کرانە گرێبەست، 970 مامۆستایان ئێزدین  و لەو پەروەردانە خزمەت دەکەن.

گوتیشی: پاڵپشتییەکانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانیمان بۆ قوتابییان و مامۆستایانی ناوچەکانی ئێزیدی نشین دووپات کردەوە، لەگەڵ پێشنیاز و داواکارییەکانیان کە لە ئایندە کاریان لەسەر دەکەین.